جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار: دەبێت لەبارەی غەززە هەڵوێستێکی بەهێز و روون نیشان بدەین

شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار لەبارەی غەززە وتی، "ئەم رووداوە جارێکی دیکە نیشان داوە، ئێمە لە یەکێتیێکی ئیسلامی بێ بەشین کە لە سەرانسەری دونیا مافی مسوڵمانە ستەملێکراوەکان بپارێزێت."
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست.
ناوبراو لە کۆنفڕانسەکە باس لە چەند پرسێکی گرنگی ناوخۆ وەک دەستبەسەرکردنی سەرۆکی شارەوانی گەورەشاری ئیستانبوول ئەکرەم ئیمامئۆغلو، هەڵوێستەکانی بەڕێوبەرایەتی جەهەپە و بەنداوی جزیر کرد.
ناوبراو لە بەردەوامی باس هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە غەززە و شەڕی نێوان پاکستان و هیندستان کرد.
"لە غەززە قەیرانی مرۆیی قوڵتر دەبێت"
شاهزادە دەمیر لەبارەی جینۆساید لە غەززە وتی، "قەیرانی مرۆیی لە غەززە ئیتر گەشتووە ئاستی کارەسات. لە ئەنجامی هێرشی راستەخۆی ئاسمانی و زەوینی سەر نەخۆشخانەکان ژێرخانی تەندروستی بە گشتی هەڵوەشاوە. رێگری لە چوونەوە ژوورەوەی دەرمان و هاوکاری پزیشکی بۆ ناو غەززە دەکرێت و ئیتر پێداویستییە سەرەتاییەکانی مرۆیی دەستناکەوێت. دەستڕاگەشتن بە کارەبا و ئاوی خاوێن ئیتر نەماوە و گەل لە ژێر گەماڕۆیێکی مەرگباردایە. فراوانکردنی هێرشەکان لە لایەن سەهیۆنییەکان بووە هۆی وێرانبوونی گشتی غەززە. هەموومان ئاگامان لەوە هەیە. ئەمە هەروەها جینۆسایدە. ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان چۆڵبکەن. یان دەبێت بچن یان دەمرن، هەڵوێستێک بەم شێوەیە هەیە و هەوڵی جینۆساید دەدرێت. هەموو کەس ئاگایان لەم ئامانجەی ئیسرائیل هەیە. ئیتر تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەم دۆخە دەزانن."
"بێ دەنگی هاوبەشی ئاشکرایە لە تاوانە"
دەمیر لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد کە دەبێت بە شێوەیەکی ئاشکرا پشتیوانی لە بەرخۆدانی فەلەستین بکرێت و وتی، "ئەم هێرشکارییە نەک تەنها لە زەوی هەروەها لە دەریاش بەردەوامە. کەشتی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە کە بەڕێوەکەوتبوو لە نزیکەی کەنارئاوەکان ماڵتا تووشی هێرشی رژێمی سەهیۆنی بوو. الحمد لله زیانی گیانی نییە بەڵام زیانێکی گەورە بە کەشتییەکە گەشت و کەشتیەکە ناچار مایەوە بگەڕێتەوە. یاسا نێودەوڵەتیەکان کە نەیانتوانی وڵامی کۆمەڵکوژی کەشتی ماڤی مەڕمەڕەی بدات رێگای بۆ ئەوە خۆشکردووە کە ئەمڕۆ دووبارە هەمان رووداوە دووبارە ببێتەوە. ئەم رژێمەی کە هیچ رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی ناناسێت، رێگاکانی دیپلۆماتیک لەناو دەبات، یاسا نێودەوڵەتییەکان نەبوو هەژمار دەکات؛ ئاشکرایە تەنها لە هێز تێدەگات. ئەوانەی لە بەرامبەر ئەم ستەمە بێ دەنگن و نۆکەرە خۆجێیەکانیان کە رێگری لە جووڵانەوەی دژی سەهیۆنییەکان لە وڵاتەکانیان دەکەن هاندەر و هاوبەشی ئەم تاوانانەن. بێ دەنگی هاوبەشی ئاشکرایە لە تاوانەکە. دەبێت گەلەکان فشار لە سەر بەڕێوبەرەکانیان زیاد بکەن و هەوڵ بدەن بۆ تێکشکانی گەماڕۆی سەر غەززە لە ئاسمان و زەویوە. دەبێت بە شێوەی ئاشکرا پشتیوانی لە بەرخۆدانی فەلەستین بکرێت، رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ پاراستنی گەلی فەلەستین هێزێکی هاوبەشی سەربازی پێکبهێنێت. ئەمە دەبێت یان نا، دوای تێپەڕینی کات دەبینین بەڵام زۆر پێویستی بەمە هەیە. رێگایەکی دیکە نییە. ئەمە تەنها بۆ فەلەستین نە بەلکو بابەتی کەرامەتی مرۆڤایەتییە. دەبێت بەم شێوەیە تەماشا بکەین."
گرژی نێوان هیندستان و پاکستان
شاهزادە دەمیر لە بەردەوامی سەبارەت بە گرژی نێوان هیندستان و پاکستان وتی، "لە کاتێکدا ناکۆکی نێوان هیندستان و پاکستان لە بەرزبووندایە، هیندستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هێرشێک لە کەشمیر دەخاتە ئەستۆی پاکستان. ئەمە نەک تەنها ئاژاوەگەری سیاسییە بەلکو هەوڵێکە بۆ ئاساییکردنەوەی سیاسەتی فشار لە ناوخۆ. ئەم هێرشە وەک دەرفەتێک بۆ زیادکردنی فشار و ستەمی سیستەماتیک لە دژی مسوڵمانەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هیندستان بەکار هێنراوە. لە قۆناغەکانی کۆتاییدا توندوتیژی گروپەکانی نەژادپەرستی هیندۆس لە دژی مسوڵمانەکان زیاد بووە؛ بەشێکی گەورەی ئەم هێرشانە بێ سزا ماون. مزگەوتەکان دادەخرێن، دەست بە سەر سامانی مسوڵمانەکاندا دەگیرێت، جیاوازکاری سیستەماتیک و هێرش و فشارەکان زیاد دەکرێن. ئەم دۆخە نیشان دەدات کە سیاسەتی چەوساندنی مسوڵمانەکان لە هیندستان بە دەستی دەوڵەت بەردەوامە. بەڵام ئەم رووداوە جارێکی دیکە نیشان داوە، ئێمە لە یەکێتیێکی ئیسلامی بێ بەشین کە لە سەرانسەری دونیا مافی مسوڵمانە ستەملێکراوەکان بپارێزێت. ئەم بێ بەشییە بووە هۆی دروستبوونی ئەم رووداوانە. ئەو شتانەی لە غەززە رووی دەدەن و ئەوانەی لە کەشمیر رووی دەدەن وەک یەکترن. ئەگەر موسڵمانان یەکێتییەکی ڕێگرییان هەبوایە، هیچ کام لەمانە ڕوویان نەدەدا و ڕێگرییان لێدەکرا. ئەم رووداوە جارێکی تر نیشانی دا کە ئوممەت زۆر پێویستی بە پێکهاتەیەکی وا هەیە. بۆ بەدیهێنانی ئەمەش پێویستە هەموو کەسێک هەموو هەوڵێکی خۆی بدات و دەست بکات بە گەڕان. تا ئەوە بەدی نەچێت، رێگری لەم جۆرە نادادپەروەری و جینۆساید و پاکتاوکردنی نەتەوەیی ناکرێت. ئێستا حەتمییە کە هۆشیاری ئوممەت لە جیهانی ئیسلامیدا زیندوو بکرێتەوە و هێڵی بەرخۆدانی بەکۆمەڵ لە دژی زلهێزە کۆلۆنیالیستییە ئیمپریالیستەکانی جیهانی بنیات بنرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار وتی، "دەبێت رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بەپەلە کۆببێتەوە و لە دژی رژێمی سەهیۆنی ڕێوشوێنی سیاسی، ئابووری و ئەگەر مومکین بێت سەربازی بگرێتەبەر."
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی مدیادی پارێزگای مێردین ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب بانگێشتی کرد، "رێکخراوی تەندروستی جیهانی و کۆمەڵەی پزیشکی جیهانی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە بەپەلە هەنگاو بنێن و بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ ئازادکردنی دکتۆر حوسام ئەبو سەفیە جێبەجێ بکەن."